لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس، زانکۆی سلێمانی پلەی چوارەمی لەنێو زانکۆکانی عێراق بەدەستهێنا.
ڕانکینی وێبۆمێتریکس، پشتبەستن بە ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوەی توێژەران لە گووگڵ سکۆلەردا، ڕیزبەندی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات، لەمساڵدا، زانکۆی سلێمانی پلەی چوارەمی لەنێو زانکۆکانی عێراق بەدەستهێنا.