دوو برای تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران



دوو برای تۆمەتباری کوژرانی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران کە یەکێکیان پێشینەی تاوانی هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دوو برای تۆمەتباری کوژرانی، ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد دەستگیركران كە یەكێكیان پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەلایەن دادگاوە سزادراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: “ڕۆژی 6ی1ی 2024 ، هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بەچەك چوونەتە سەری و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلیان كردووەو هەڕەشەیان لێكردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی”.
ڕوونیشیکردەوە کە “لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەڕۆی 24ی1ی 2024 هەریەكە لە تۆمەتباران ( ك. س. و ئـ. س ) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن”.
ئەوەشی خستەڕوو کە “لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت هەردوو تۆمەتبار برای تۆمەتباری شەهیدكردنی (ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد )ن، و تۆمەتبار (ك. س ) پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر بەبڕیاری دادوەرو لەلایەن دادگاوە سزادراوە”.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند ئێستا تۆمەتباران بەندن و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

نوێنەرانی کورد لە بەغدا چی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن؟
پێت نوێنەرانی کورد لە بەغدا چی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن؟
کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات
دوات کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات
پەیوەنیدر