کەشناسی پێشبینی دەستپێکردنی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەکات و دەشڵێت، پلەی گەرما لە سفری سیلیزی نزیك دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕوونیکردەوە کە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات، سەرەتا دابارین ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە، بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و کاریگەری شەپۆلەکە تا ڕۆژی شەممە بەردوام دەبێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە لە ناوچەکانی باکووری هەرێم پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە ناوچە بەرزەکانی دهۆك لە سفری سیلیزی نزیك دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى