وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەڵێت،: هێزەكانمان لە عیراق دەمێننەوە و بەرگرییش لە خۆمان دەكەین.
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەكانمان وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێڕشانەی کرایە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا سێ بارەگای میلیشیا چەكدارەكانیان لە عێراق كردووەتە ئامانج.
دەشڵێت:”هێزەكانمان لە عیراق دەمێننەوە و بەرگریی لە خۆشمان دەكەین و بەردەوامیش لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ حكومەتی عێراق و لەبارەی مەترسییەكانی گروپە چەكدارەكانیش گفتوگۆمان كردووە”.