مەسرور بارزانی: ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە گەیشتنە نزیكەی دوو هێندە



سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM) بە هاوبەشی لەگەڵ بانکە تایبەتەکان ژمارەیان نزیکەی دوو هێندە بووە.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) ئه‌مڕۆ (چوار شه‌ممه‌ 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكردۆتەوە، “تا کۆتایی ساڵی 2024 دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەکان لە هەرێمی کوردستان لە کەمتر لە 5%ەوە دەگاتە 35%.

ڕاشیگەیاندووە، “تۆڕی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM)، کە بەشێکی گرنگی پڕۆژەکەن، ژمارەیان نزیکەی دوو هێندە بووە، بە هاوبەشی لەگەڵ بانکە تایبەتەکان”.

پڕۆژەی “هەژماری من” لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەنراوە و تیایدا هەژماری بانكیی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرجەم مووچەخۆران دەكرێتەوە و لەڕێگەی كارتی بانكییەوە، كە ژمارەیەك بانكی تایبەت بەشدارن سیستمی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕێت و بەو كارتە ئەلیكترۆنیانە مانگە لەڕێگەی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە (ATM)ەوە مووچە دابەش دەكرێت.

حكومەتی هەرێم سەبارەت بە “هەژماری من” جەختی كردۆتەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

لەگەڵ ئەوەشدا، کاردەکرێت لەسەر دابینکردنی 100 هەزار ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی و دابەشکردنی بەسەر شوێن و ناوەندە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی مامەڵەی کڕین بە کارتی بانکی بۆ هاووڵاتییان و بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری بانکی ئاسان بکات.

“کاتژمێری قیامەت” تەنها ٩٠ چرکەی ماوە
پێت “کاتژمێری قیامەت” تەنها ٩٠ چرکەی ماوە
بە فەرمانی سودانی 30 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم دادەمەزرێن
دوات بە فەرمانی سودانی 30 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم دادەمەزرێن
پەیوەنیدر