“کاتژمێری قیامەت” تەنها ٩٠ چرکەی ماوە



دوێنێ سێشەممە 23ی 1ی 2024، زانایانی ئەتۆمی “کاتژمێری قیامەت” کە کاتژمێرێکەو بەپێی پێشهاتەکان دانراوە، میلێکی نوێیان بۆ دانا، و  گواستیانەوە بۆ تەنها 90 چرکە پێش نیوەشەو، کاتێکیش دەبێتە ١٢ تەواو بەمانای کۆتاییهاتنی جیهان دێت.

زاناکان لەسەر بنەمای ئەو هۆکارانە ئەم میلە نوێیەیان دانا کە مەترسی کارەساتێکی جیهانییان لێدەکەوێتەوە، وەک هەڵوێستی ڕووسیا بەرامبەر بە چەکی ئەتۆمی، لە نێوان لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکراینا و شەڕی داگیرکاریی ئیسرائیل بە چەکی ئەتۆمی دژی غەززە، هەروەها قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا.

ڕووسیا لە شوباتی ٢٠٢٢ شەڕی دژی ئۆکرانیا دەستپێکرد، هاوکات لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس شەڕ لە غەززە دەستپێکرد.

زانایانی ئەتۆمی ئاماژەیان بەوەشکردووە، زاناکان ئەو کاتەی دیاریکردووە کە ئاماژە بە ئەگەری لەناوچوونی جیهان دەکات لەسەر بنەمای ئەو مەترسییانەی کە”ڕەنگە ڕووبدەن” هەڕەشە لە زەوی و دانیشتوانەکەی دەکەن، وەک هەڕەشەی ئەتۆمی و گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها تەکنەلۆجیای وێرانکەری وەک زیرەکی دەستکرد و بایۆتەکنەلۆژیای نوێ.

ڕەیچڵ برۆنسۆن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بڵاوکراوەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “شوێنە گەرمەکانی ململانێکان لە سەرانسەری جیهاندا مەترسی بەرزبوونەوەی ئەتۆمییان هەیە، گۆڕانی کەشوهەوا لە ئێستاوە دەبێتە هۆی مردن و وێرانکاری، هەروەها تەکنەلۆژیای تێکدەر وەک زیرەکی دەستکرد و توێژینەوەی بایۆلۆجی خێراتر لە گەرەنتیەکان بەرەوپێش دەچن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتنەوەی کاتژمێرەکە وەک خۆی لە ساڵی پێشوو “ئاماژە نییە بۆ ئەوەی جیهان سەقامگیرە”.

کاتژمێری قیامەت چییە؟

“کاتژمێری قیامەت” لەلایەن ڕێکخراوێکی قازانج نەویستەوە کە بنکەکەی لە شیکاگۆیە لە ساڵی ١٩٤٧ لە سەردەمی جەنگی سارد دوای جەنگی جیهانی دووەم، دیزاین کراوە، بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەوەی مرۆڤایەتی چەندە نزیکە لە لەناوبردنی جیهان.

برۆنسۆن ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەوتە نەخوازراوەکان بەردەوامن و ئاماژە بە کارەسات دەکەن، لەوانەش چین، ڕوسیا و ئەمریکا بڕە پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن بۆ فراوانکردن یان مۆدێرنکردنی جبەخانەی ئەتۆمی خۆیان، ئەمەش مەترسی شەڕی ئەتۆمی بە هەڵە یان خەمڵاندنی هەڵە زیاد دەکات.

سەبارەت بە شەڕی غەززە، برۆنسۆن وتی، “وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی، کردەوەکانی ئیسرائیل بە ڕوونی پەیوەندییان بە قسەکردن لەسەر کاتژمێری قیامەتەوە هەیە، ئەوەی جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە ئەوەیە، کە ڕەنگە ململانێکان بە قەبارەیەکی گەورەتر لە ناوچەکەدا پەرە بسێنن و ببێتە هۆی گەورەتر شەڕی ئاسایی و ڕاکێشانی زلهێزە ئەتۆمییەکانی زیاتر”.

بڕیاردرا گۆڕانی کەشوهەوا وەک هۆکارێک بۆ دانانی کاتژمێرەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ زیاد بکرێت.

برۆنسۆن وتی، “لە ساڵی ٢٠٢٣ جیهان چووە ناو خاکێکی نادیار، بەو پێیەی گەرمترین ساڵ بوو تا ئێستا، دەردانی گازی گەرم خانەیی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا، پلەی گەرمی ڕووی دەریاکان لە جیهاندا، و لە زەریای ئەتڵەسی باکوور، گەیشتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی، و سەهۆڵی دەریایی لە ئەنتارکتیکا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی ڕۆژانەی، ئەمەش هۆکارن بۆ جوڵاندنی میلی کاتژمێری قیامەت.

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەسرور بارزانی: ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە گەیشتنە نزیكەی دوو هێندە
دواتر مەسرور بارزانی: ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە گەیشتنە نزیكەی دوو هێندە
ەیوەندیدار