سوپای توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان چەند ناوچەیەكی لە شاری كۆبانێ لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان كردەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە گوندی باغدک و گۆڵتەپەی لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بۆردوومان کرد.
تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سنووری کۆبانێ نەزانراوە.