بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ڕێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن داخرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی زۆری ئەو سوتەمەنیەی بەیانی ئەمڕۆ ڕژابوو دووبارە ڕێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن گیراوەو داخراوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئێستادا مەفرەزەکانمان و تیمەکان لەوێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و هەوڵدەدرێت بەزووترین کات ڕێگاکە بکرێتەوە.
هاتووچۆی دەربەندیخان داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێرانیش دەکات، لەبری ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان رەڕایەن، ڕێگا بەدیلەکان بەکار بهێنن تا ئەوکاتەی بەفەرمی خۆیان لە کردنەوەی ڕێگاکە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.