وەزارەتى دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە (1)ی ساڵی 2024 تایبەت بە خەرجی و داهاتی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ٢٠ بڕیاری لەبارەی پاداشت و خەرجی دەرکرد، بە مەبەستی چۆنیەتی خەرجکردن بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکان لە وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بە پێی گشتاندنەکە بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم پاداشت و هاوکارییەکانی جگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەکان ڕاگیران.
ئەوەش هاتووە کە هەر پڕۆژەیەك لە چوارچێوەی بودجەی ئاساییدا جێبەجێ بکرێت، وەكو خواردن و پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی شار و شارۆچکەکەن، دەبێت ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ وەربگیرێت.
ئەمەش دەقی گشتاندنەکەیە: