به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پێنج پۆستی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە کێبڕکێ پڕ دەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی دەکات، ئێستا دەتوانن پێنج پۆستی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە کێبڕکێ و لە ڕێگەی (C.V) ەوە وەربگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئه‌و کەسانەی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی بەرپرسی هۆبەکانی (پلان و بەدواداچوون، خزمەتگوزاری)ـی لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و هۆبەکانی (یاسا، پلان و بەدواداچوون، خزمەتگوزاری) لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ، زانیارییه كه‌سی و تواناییه‌كانیان به (C.V) ئاڕاسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی) به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانە، به ڕه‌چاوكردنی مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییەکان.
بۆ بینینی مەرج و تایبەتمەندییەکان کلیک لێرە بکە