ئەمریکا بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی بۆردومان کرد



ئەمریکا چەند بارەگایەکی کەتیبەکانی حزبوڵای بۆردومان کرد و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییش بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق وەسفی دەکات.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند بارەگایەکی کەتیبەکانی حزبوڵای لە جورفلسەخری سەر بە پارێزگای بابل و قائیمی لە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کرد.

هەرچەندە کەتیبەکانی حزبوڵا بە فەرمی سەر بە حەشدی شەعبین، بەڵام وەك گروپێکی سەر بە ئێران دەناسرێت و بەردەوام لە دەرەوەی سیاسەتی حکومەتی عێراق هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.

میدیای سەر بە میلیشیاکان بڵاویکردەوە کە لە بۆردومانەکاندا چەکدارێك کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆش قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کاردانەوەی بۆردومانەکەدا ڕایگەیاند بە ئامانجگرتنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و یارمەتیدەرش نابێت بۆ هێوردکردنەوەی دۆخەکە.

 

تێلێگرام نوێکاری لە ناردنی نامەی دەنگی دەکات
پێت تێلێگرام نوێکاری لە ناردنی نامەی دەنگی دەکات
چوار ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانە ئاوارەکانى کەمپەکانى هەرێم
دوات چوار ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانە ئاوارەکانى کەمپەکانى هەرێم
پەیوەنیدر