روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لای ئێمە هیچ شتێكی نامۆو نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێمدا نییە،ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازەش بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی ڕەوا و سادەی خەڵكە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ڕابردوو تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك لەهەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بەمەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانییان كردوە.

‎دەشڵێت:” لەلایە ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمدا نییەو ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی ڕەواو سادەی خەڵكە”.

‎راشیگەیاندووە، ئەوەی پێویست بێت و لەچوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بێت وەك لە ڕابردوو وامان كردووە،بەنووسراوی فەرمی وەڵامییان دەدەینەوە هیچ تێبینییەك بەجێناهێڵین، لەم بابەتانەش كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزارانی خەڵكەوە هەیە پێویستە میدییاكان نیشتیمانییانەو پیشەییانە ڕووماڵ و بڵاوكراوەیان هەبێت نەك بەجۆری دیكەو مەبەستی دیكە!.

“سەبارەت بە بایکۆتی کاڵای ئێرانی، ئێمە دەبێت سەیری گیرفانی خەڵک بکەین نەک بڕیاری عاتفی بدەین”
پێت “سەبارەت بە بایکۆتی کاڵای ئێرانی، ئێمە دەبێت سەیری گیرفانی خەڵک بکەین نەک بڕیاری عاتفی بدەین”
کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و خۆڵبارینیش دەبێت
دوات کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و خۆڵبارینیش دەبێت
پەیوەنیدر