لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سماقوڵی، 6 هاووڵاتی بریندار بوون، كە برینی دوو كەسیان سەختە.
بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سماقوڵی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان مینی پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا پیكاب) ڕوویداوە و بەهۆیەوە 6 كەس بریندار بوون.
هەر بەپێی زانیارییەكان، برینی دوو سەرنشین سەختە و براونەتە نەخۆشخانەی هەولێر و لە ژووری چاودێری چڕ لەژێر چاودێری پزیشكیدان.