لە ساڵێكدا لە سلێمانی 32 هەزار ئۆتۆمبێل تۆماركراون



هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەماوەی یەک ساڵدا نزیکەی 32 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەسلێمانی تۆمارکراون.

بەگوێرەی ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە بەرواری (1/1/2023) تاوەکو (31/12/2023)، واتە لەماوەی ساڵێكدا (31 هەزار و 977) ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەکانییەوە تۆمارکراون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئۆتۆمبێلی تایبەت (24019) و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (4888) و ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی (1244) و ئۆتۆمبێلی یناسازی (545) بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی (106) و پاس (1172) و ماتۆڕسکیل (3) دانە تۆماركراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل دەهێنرێنە ناو هەرێمی كوردستان لە جۆری (سفر كیلۆمەتر و لێدراوی ئەمریكی و دوبەی) و هەروەها جۆری بێ‌ سەرەتا (بڕاوە و موس)، بەڵام شەقام و ڕێگاوبانەكانی هەرێم لە ئاستی پێویست نین بەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل لەكاتێكدا پێویست بوو كار بە سیستمی مراندنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن بكرێت بۆ تۆماركردنی مۆدێلی نوێ‌.

بۆچی هەندێک یادەوەری منداڵی بیرناچنەوە؟
پێت بۆچی هەندێک یادەوەری منداڵی بیرناچنەوە؟
ڕووداوێكی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
دوات ڕووداوێكی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەنیدر