زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ دوو پرۆژەی ئاو لە دهۆک و کۆیە دابینکرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ١١٢ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار دینار دا، بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد – کۆیە) کە وێستگەکانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان ) لە خۆ دەگرێت.
هەروەها ملیارێک و ٣٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆک، بە مەبەستی گۆڕین و کڕینی پێداویستی و نوژەنکردنەوەی سیستەمی پرۆژەکە لە سەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک دابینکرا.