مەزڵوم کۆبانێ سەبارەت بە سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”شانازی دەکەین بەم هاوبەشییەوە و کاردەکەین بۆ فراوانکردنی، سوپاس بۆ پشتیوانیتان”
مەزڵوم كۆبانی، تویتێکی سەبارەت بە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:”خۆشحاڵبووم بە پێشوازیکردن لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان @Bafeltalabani و فەرماندەی @CJFOIR جەنەڕاڵ ماسیۆ ماکفرلین، بۆ تاوتوێکردنی و پێشخستنی هەوڵەکانمان دژ بە تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە”.
دەشڵێت:”شانازی دەکەین بەم هاوبەشییەوە و کاردەکەین بۆ فراوانکردنی سوپاس بۆ پشتیوانیتان”.
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی رۆژئاوای کردستانی کرد و رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەین تاوەكو گفتوگۆ بكەینە بنەمای چارسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا.