کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی پێنچشەممە شەپۆلێکی باران بارین روودەکاتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی مامناوەند دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کاریگەری هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریای سوور و کەنداوى عەرەبی کاردەکاتە سەر بەشێک لە ناوچە کانى باشوورى عێراق و پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و باشورى پارێزگاى سلێمانى، لەکاتەکانى ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە بە هۆى ئەم کاریگەریە باران بارین ڕوو لە بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان وبەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى پارێزگاى سلێمانى دەکات بەشێوەى نمە باران.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێ جار بارانى مامناوەند لە ناوچەى جیا جیا دەبارێت و باران بارین لە سنوورى قەزاى خانەقین و مەندەلى دەوروبەرى زیاتردەبێت هەندێ جار هەورە تریشقەشى لە گەڵ دەبێت، لە هەمان ڕۆژدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە کورت مەودایە کۆتایی دێت.