لەمڕۆوە کامێراکانی چاودێریکردنی خێرایی لە ناو شاری سلێمانی دەکەونە کار و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.
ژمارەی کامێراکانی ناو سلێمانی 30 کامێرایە و بڕیارە لە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆوە بکەونەوە کار و ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیش داوای لە شۆفێران کرد پابەند بن بەو خێراییەی لە شەقامەکان دیاری کراوە.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندبوو کە کامێراکان بە سیستمی یەك خاڵ سەرپێچی تۆمار دەکات و خاڵ بۆ خاڵ نییە.
ئەمەش نەخشەی ئەو شوێنانەیە کە کامێراکانی تێدا جێگیر کراوە.