دابەشكردنی بەشەئاردی نوێ‌ دەستپێدەكات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 1ی ئەمساڵ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر هەڵدەستێ‌ بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی (بەشی یەكەم) بۆ ساڵی 2024.

ڕوونیشی كردووەتەوە، لە ئەمڕۆوە دوو شەممە 22ی كانوونی دووەم، دەستیان بە دابەشكردنی ئارد كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ساڵی ڕابردوودا 9 بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش كرا، كە بۆ هەر هاووڵاتییەك مانگانە 9 كیلۆ دیاری كراوە.

بەهێزترین شەپۆلی موگناتیسی خۆر دەگاتە زەوی
پێت بەهێزترین شەپۆلی موگناتیسی خۆر دەگاتە زەوی
كامێرا جێگیرەكانی هاتووچۆ دەكەونەكار
دوات كامێرا جێگیرەكانی هاتووچۆ دەكەونەكار
پەیوەنیدر