وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بەشیر شەبانی، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای بەغدا سەپاند و ڕایگەیاند، پاکێجی پێنجەمی سزاکانی بەسەر بزوتنەوەی حەماسدا سەپاند.
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیای “فلای بەغدا”ی فڕۆکەوانیدا سەپاندووە.
هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی چاودێری سامانە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتەکە پاکێجی پێنجەمی سزاکانی بەسەر بزوتنەوەی حەماسدا سەپاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سزایانە چەند تۆرێکی ئاڵوگۆڕی دارایی تایبەت بە بزوتنەوەی حەماس و هاوبەشەکانی بە ئامانج دەگرێت، بە تایبەتی ئەو لایەنە داراییانەی ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە حەواڵەکردنی و دراوی ئەلیکترۆنی بۆ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و بزوتنەوەی حەماس.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمریكا سزای بەسەر سێ سەركردەی كەتائیبی حزبوڵای عێراقیدا سەپاند و دەشڵێت: “ئێران و گرووپەكانی نزیكی هاوكاری داراییان بۆ هێرشەكانی سەر هێزەكانمان دابین كردووە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش، یەکێتی ئەوروپا پاکێجێکی سزای بەسەر فلای بەغدا و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی فڕۆکەوانی عێراقدا سەپاند.