بافڵ تاڵەبانی بۆ مەزڵوم كۆبانێ‌: یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە.

‏‎بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ كۆبۆتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا، كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی سیاسیی رۆژئاوا و ھەرێمی كوردستان و پێشھاتە سیاسییەكانی پەیوەست بە پرسی كورد تاوتوێ كرا و جەخت لە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان كرایەوە.

‏‎ مەزڵوم كۆبانێ ڕایگەیاندووە، ڕۆژئاوا هاوكاری و پشتیوانییە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبیرناكات، كە بەردەوام پشتیوانێكی ڕاستگۆ و دڵسۆزی ئێمە بوون، بەتایبەت هێزەكانی دژەتیرۆر، كە ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە سەرخستنی پڕۆسە ئەمنی و سەربازییەكانی ڕۆژئاوا دژ بە داعش هەبووە و ئەمەش جێگای شانازیمانە.

‏‎لەبارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گرفتەكانی بەردەم پرسی كورد لە ناوچەكە، مەزڵوم كۆبانێ وتی، “هەموو هەوڵێكمان لەپێناو ئازادیی كورد و پاراستنی مافەكانمانە”.

‏‎لای خۆشیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەین تاوەكو گفتوگۆ بكەینە بنەمای چارسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا.

وتیشی، “بەدڵنیاییەوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت و گەشەی زیاتری پێدەدەین. یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت، كوردبوون شانازیمانە و مانەوەمان پەیوەستە بە یەكبوون و یەكڕیزیمانەوە”.

‏‎سەرۆكی یەكێتی ڕوونیكردەوە، یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی ڕۆژئاوا پاراستنی ماف، كەلتوور و زمانی كوردییە لە ناوچەكە و بۆ ئەمەش بەشانازییەوە پشتیوانتان دەبین. دەستپێشخەرییە نیشتمانییەكەی یەكێتیش لەپێناو یەكبوونی گەلی كورد و یەكگوتاریمانە لەبەرامبەر پرسە چارەنووسسازەكان و پاراستن و بەدیهێنانی مافەكانمان. دەمانەوێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستەكانمان پەیوەندییەكی تەندروستمان هەبێت و ئاشتی و تەبایی بنەمای پەیوەندییەكانمان بێت، ئەمەش میراتی سەرۆك مام جەلالە و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین.

مەترسییە گەورەكانی جیهان لە ساڵی 2023
پێت مەترسییە گەورەكانی جیهان لە ساڵی 2023
فێستیڤاڵی زستانەی بەرهەمی كوردەواری لە سلێمانی دەستپێدەكات
دوات فێستیڤاڵی زستانەی بەرهەمی كوردەواری لە سلێمانی دەستپێدەكات
پەیوەنیدر