بە مەبەستی یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمشەو لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و هەستیار ئەنجامبدەن بە مەبەستی گەیشتنە ڕێککەوتنێک لەسەر یەکلایکردنەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لەدوای ئەو جیاوازی بۆچوونەی لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوویدا.
ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن هەڵوێستەکانیان یەکبخەن بۆ دیاریکردنی یەک کاندید، هاوکات بەروارێکیش بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبکەن بە شێوەیەک بکەوێتە چەند ڕۆژی ئایندەوە.