خەڵک زانیاری لەسەر ئەو کۆڵبەرانە بڵاودەکاتەوە کەئەشکەنجە درابوون



ئەندامێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە خەڵکی ڕاگەیاند، ئەو کۆڵبەرانە ژمارەیان 20 کەس بووە و کەسانی خوار ١٨ ساڵیشیان تێدابووە،و لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە ڕێگرییان لێکراوە و دوای دەستگیرکردنیان ئەشکەنجە دراون.

ژیلا موسته‌ئجێر ئه‌ندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو لە لێدوانێکدا بۆ خەڵک ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کۆڵبەرانە ژمارەیان زیاتر لە 20 کۆڵبەر بووە، بەڵام هەندێکیان لەبەر کاری رۆژانە ئامادەنەبوون لە ڤیدیۆکاندا دەرکەون، سەرجەمی ئەو کۆڵبەرانە کورد بوون و خەڵکی جوانڕۆ و ڕوانسەربوون، وەک ئاشکرایە بەهۆی سەختی ژیان و بێکاری بە ناچاری ڕوویان لەم کارە کردووە و بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

ڕاشیگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان کە لە کۆڵبەرەکانەوە وەریانگرتووە، ئەو کۆڵبەرانە خۆیان ڕادەستی پاسەوانانی سنوور کردووە، چونکە مەترسی ئەوەیان لەسەر بووە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لیبکڕیت،بەپێی یاسا هەرکات کەسێک خۆی ڕادەست دەکات دەبێت مامەڵەی دیلی لەگەڵ بکرێت و مافەکانی بپارێزرێت.

دەربارەی ناسنامەی ئەو پاسەوانانەی سنوور ژیلا موستەئجێر ڕایگەیاند، بەپێی ئەو وتانەی لە کۆڵبەرەکان وەرگیراون، هێزەکان بە کوردی قسەیان کردووە و چەند کەسێکیان بەو شێوە ناشرینە مامەڵەیان لەگەڵ کردووەن،

وتیشی، پاسەوانەکان دوای دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرەکان، لەژوورێکی بێ درگاو پەنجەرە و لە کەشێکی ساردا بێ خۆراک و ئاو بۆماوەی 24 کاتژمێر دەستبەسەریانکردوون و ئەشکەنجەیان داون،

هاوکات بەپێی وتەی کۆڵبەرەکان، ئەمشێوازی مامەڵەیە لە ناوەڕاستی مانگی ٨ ی ساڵی 2023 وە دەستیپێکردووە و پێشتر لەوجۆرە مامەڵەیە ڕووینەداوە،

بۆبینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە

 

هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
پێت هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
سبەینێ‌ شەپۆلێكی باران بارین و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە
دوات سبەینێ‌ شەپۆلێكی باران بارین و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار