دادگا لەبارەی دوو سکاڵای مامۆستایانەوە بڕیاریدا



دادگای بالای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی وەستاندنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدا و دانیشتنەکەی دواخست.

مامۆستا ئاوات ئازاد ڕایگەیاند، سکاڵاکەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە دادگای فیدڕاڵ سەبارەت بە وەستاندنی پلە بەرزکردنەوە دواخرا بۆ ٢٠٢٤/٢/٢٥.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دادگاکە دۆسێیەکی تری تایبەت بە هەرێم بینی، کە تایبەت بوو بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، و دادگا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ 18ی مانگ ی 2 دوابخات،

جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگاى فیدراڵ ڕایگەیاند، فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێم لەمانگى ئەیلولەوە مووچەیان وەرنەگرتووە و ناکۆکیەکانى نێوان هەولێر و بەغداش بەردەوامە، دەبێت مووچەى فەرمانبەران لەو ململانێیانەدا دووربخرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵ لەسەر چەند سکاڵایەکى تایبەت بەهەرێم کۆبووەوە لەناویاندا ڕاگرتنى پلەبەرزکردنەوە و پێنەدانى مووچە و هاوتانەکردنى خانەنیشنى هاوشێوەى بەغدا.

سەرۆکی نوێی بانکی بازرگانی عێراقی دەستبەکاربوو
پێت سەرۆکی نوێی بانکی بازرگانی عێراقی دەستبەکاربوو
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئامانجەکان بۆ لەناوبردنی حەماس بەدی نەهاتووە
دوات وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئامانجەکان بۆ لەناوبردنی حەماس بەدی نەهاتووە
پەیوەنیدر