کەشناسی: بە هۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك بەفر دەبارێت



کەشناسی پێشبینی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك دەکات لە دەریای ناوەڕاستەوە کە بە هۆیەوە بەفر لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى و پلەی گەرماش کەمێك بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینی دووشەممەش ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست پێشبینى دەکرێت باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەى نمە بارانی پچر پچر ببارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت لە ناوچە سنوورییەکان بەفر ببارێت و لە نیوەڕۆ و دواى نیوەڕۆ لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ودهۆک نمە باران دەبارێت.

کەشناسی ڕوونیشیکردەوە کە سبەی ئێوارە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەلاوازى درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەتایبەت باکوور و باکوورى ڕۆژئاوى پارێزگاکە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزى

ترەمپ: ئەمریکا بۆتە زبڵدانێک بۆ جیهان
پێت ترەمپ: ئەمریکا بۆتە زبڵدانێک بۆ جیهان
ئامارەکانی توندوتیژی خێزانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ عێراق
دوات ئامارەکانی توندوتیژی خێزانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ عێراق
پەیوەنیدر