ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی تاوەكو 13ی 1ی 2024 مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (13 / 1 / 2024) مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری كاتی مامەڵەی كارتەكەشیان لەسەرەوەی وەسڵەكەدا نووسراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممە له‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( 5 )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.

 

مایکرۆسۆفت کەوتە تەڵەی سایبەرەکانی ڕوسیاوە
پێت مایکرۆسۆفت کەوتە تەڵەی سایبەرەکانی ڕوسیاوە
دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوە كۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوە كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر