ژوورى بازرگانى هه‌ولێر په‌یامێكى ئاراسته‌ى هاووڵاتیان و بازرگانان كرد و رایگه‌یاند، “داواتان لێده‌كه‌ین كاڵاى ئێران بایكۆت بكه‌ن، نه هاورده‌ى بكه‌ن و نه به‌كاری بهێنین”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌می 2024، ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وێڕاى ئەوەى بە توندی سەرکۆنە و ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرش و تاوان و زوڵمەی هێزەکانى ئێران دەکەن بۆ سەر خاکى نیشتیمان، داوا لە سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان بە گشتی دەکەین، ئەگەرچی هەرێمى کوردستان بەتایبەتى هەولێرى پایتەخت بازاڕێکی گرنگی ساغکرنەوەی بەرهەمەکانى ئێرانە کە رۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێن، بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵاکانى ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.
شه‌وى ١٥ى كانونى دووه‌م، ئێران هێرشی کردە سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و پێنج مووشەک بەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا، هەروەها کارگوزارێکی ماڵەکەش گیانی لەدەستداو هاوسەر و دوو منداڵەکەشی بریندار بوون.