سودانی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەکات



سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرادەکات و دەڵیێت:” ناكۆكییەكان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان كار دەكەن لەسەر خەرجكردنی پارەكانیان هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمە”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆڕبەندی داڤۆسی سویسرا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی لەبارەی دەستپێكردنەوە بەهەناردەكردنی نەوتی هەرێم رایگەیاندووە”ناكۆكییەكان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، لەسەر خەرجكردنی پارەكانیان، هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە كە نزیكەی 10 مانگە راگیراوە”.

وتیشی:”كۆمپانیاكانی نەوت، پرسێكیان هەیە لەگەڵ خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتەكە، گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنێكی فەرمی”.

رشیگەیاندووە، لە مانگی رابردووەوە لەنێو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرقاڵی هەڵسەنگاندنێكن بۆ گۆڕانكاری لە بودجەی عێراق، تاوەكو لە رێگەی گۆڕانكارییەكانەوە بتوانن پارەی كۆمپانیا بیانییەكان بدەن”.

رۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بڕیارێكی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر: داوا لە بازرگانان و هاووڵاتییان دەكەین، بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن
پێت ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر: داوا لە بازرگانان و هاووڵاتییان دەكەین، بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن
ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردەوە سەر حووسییەکان
دوات ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردەوە سەر حووسییەکان
پەیوەندیدر