تەرمی هاووڵاتییەك لە دەریاچەی دۆکان دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت چەند ڕۆژێك لەمەوبەر خنکابێت.
ئەمڕۆ هەینی، سیروان سه‌رحه‌د، قایمقامی قه‌زای دوكان ڕایگەیاند، تەرمی هاووڵاتیەك لەدەریاچەی دوکان دۆزاوەتەوە کە تەمەنی لە نێوان 40-50 ساڵدایە.
ڕوونیشیکردەوە، تەرمەکە خۆی سەرئاو کەوتووە و پێدەچێت چەند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خنکابێت.
قائیمقامی دوکان ئەوەشی خستەڕوو کە ئه‌و هاووڵاتییه جلوبه‌رگی كوردی له‌به‌ردابووه، باڵای به‌رزه، گه‌نم ڕە‌نگێكی قژ زه‌رده و پارچه‌یه‌ك په‌ڕه‌ی قورئانی پیرۆز له گیرفانیدا بووه و له‌سه‌ر قورئانه‌كه نوسراوه، “ئه‌مه دواهه‌ناسه‌ی ژیانمه”.
ڕاشیگەیاند، تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.