پۆلیس زانیاری دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بڵاودەکاتەوە



پۆلیسی دەربەندیخان لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی دزی لێكراوەو بڕی هەزارو 850 یۆرۆو بڕێك دیناری عێراقی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر پارە دزراوەكەدا .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ه،ح،ح) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

 

تەرمێك لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
پێت تەرمێك لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەیشێلێت و گیان لەدەستدەدات
دوات شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەیشێلێت و گیان لەدەستدەدات
پەیوەنیدر