کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کرد و ئاماژە دەدات بەوەی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-2 پلە لە تۆمارکراوی دوێنی بەرزتر دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ شەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى