هتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان کۆیە _ هەولێر ٩ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٤/١/١٨ لە ٣ ڕوداوی هاتووچۆدا لە ڕێگەی نێوان کۆیە _ هەولێر ٩ کەس بریندار بوون کە رووداوەکان بەمجۆرە بوون.
١- ڕووداوی یەکەم لە ناو بازگەی ناحیەی ئاشتی ئۆتۆمبێلێك خۆی بە کارمەندێکی ئاسایشی بازگە دەکێشێ و بریندار دەبێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
٢- ڕووداوی دووەم لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( نیسان سەنی و نیسان ڕۆگ) لە نزیك ناحیەی دێگەڵە (٥) کەس بریندار بوون.
٣- ڕووداوی سێیەم ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات وخۆی بە هێمای هاتووچۆ دەکێشێ لە ئەنجامدا (٣) کەس بریندار بوون
لە ئێستا تیمی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە شوێنی ڕووداوەکانن سەرقاڵی پەڕاوی لێکۆڵینەوەن.