دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوە



دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەدا، ئەمشەو پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک ڕووی نەداوە و هیچ درۆنێکیش نەخراوەتە خوارەوە.

ئەم ڕاگەیاندنەی دژەتیرۆری کوردستان لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، هاوکات ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لیکۆڵینەوەن و دواتر زانیارییەکان ئاشکرا دەکەن.

بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر
پێت بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر
زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی ژنەکەی کەرکوک
دوات زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی ژنەکەی کەرکوک
پەیوەنیدر