كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جێگرەوەی حەلبوسی بۆ ئەندامێتی پەرلەمان دیاریكرد و بڕیاریدا كاندیدێكی دەرنەچووی لیستەكەی حەلبوسی لە ئەنبار بەناوی (بورهان نەمراوی)، كە زۆرترین دەنگی هەبووە ببێتە پەرلەمانتار.
بورهان نەمراوی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە مانگی 10ی 2021 لەسەر لیستی (پارێزگای ئەنبار) لە هاوپەیمانێتی (تەقەدوم)ی سوننەكان دەرنەچووە بۆ ئەندامێتی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی نزیكەی 7 هەزار دەنگی هێناوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دەستەی كۆمسیاران تاوتوێی یاداشتنامەی دیوانی سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردنەكانی سەبارەت بە پەرلەمانتاری جێگرەوە بۆ محەمەد حەلبوسی كردووە و لەو چوارچێوەیەدا بڕیاریداوە لەسەر كاندیدی جێگرەوە بۆ شوێنی محەمەد ڕیكان حەلبوسی لە لیستی پارێزگای ئەنبار”.
بەپێی بڕیارەكەی كۆمسیۆن، “بورهان ناسر محه‌مه‌د فه‌هد نه‌مراوی زۆرترین ده‌نگی له‌نێو كاندیده دەرنەچووەكان هه‌یه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ته‌قه‌دوم له پارێزگای ئه‌نبار، به‌جۆرێك 6 هه‌زار و 716 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیە لە شوێنی حەلبوسی ده‌بێته په‌رله‌مانتار”.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە ڕۆژی 14ی 11ی 2023دا به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری بڕیاریدا بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی لە پەرلەمان و بەوهۆیەشەوە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دوورخرایەوە.
هەرچەندە بەپێی بڕیارەكەی كۆمسیۆن شوێنی حەلبوسی لە پەرلەمان پڕدەكرێتەوە و ئەندامێكی دەرنەچووی لیستەكەی جێگەی دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕێككەوتن نەكراوە بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.