ئەندامێكی ژنی تەڤگەری ئازادی كوردستان بە دەستڕێژی گوللە لە شاری كەركوك كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەندامێكی ژن-ی سەر بە تەڤگەری ئازادی كوردستان لە گەڕەكی سەرچناری شاری كەركوك كوژراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ماتۆڕێكەوە دەستڕێژی گوللە لەو ژنە كراوە و هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
تەڤگەری ئازادی كوردستان حزبێكی مۆڵەت پێدراوە لەلایەن هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمەوە و لەڕووی سیاسییەوە بە نزیكایەتی لە پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” وەسف دەكرێن.