بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی كوشتن لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لەدرێژەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی تری داواكراویان بەناوی ( ف ، ب ، أ ) دەستگیركرد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر- بنكەی پۆلیسی دارەتوو داواكراو بووە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بە تۆمەتی كوشتن”.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”پێشتر و لەسەر هەمان دۆسیە تۆمەتبارێكی تر لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە دەستگیركرا كە لە ئێستادا هەردووكیان بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.