تۆمەتبارێكی داواکراو دەستگیر كرا



مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە داواكراو بوو.

ئەمڕۆ پینجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2، گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیكردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تۆمەتبار (ز، ع، ق لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

 

نەرمین مەعروف: تا دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە نامێنێت
پێت نەرمین مەعروف: تا دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە نامێنێت
تاوانبارێک دەستگیرکرا کە داوای ملیۆنان دیناری لە کچێک کردووە
دوات تاوانبارێک دەستگیرکرا کە داوای ملیۆنان دیناری لە کچێک کردووە
پەیوەنیدر