عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ داوای لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ٢٠٢٤/١/١٦ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتەکانی حکومەتی ناوەند و دەزگاکانی تر کراوە و تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و هاوشێوەی سەرجەم دامودەزگاکانی تری عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کراوە لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەران مانگانە بۆ مانگی کانونی دووەم و مانگەکانی دواتر بدەنە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاکان .
ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی: نوسراوەکە بە مەبەستی پارەدارکردنی ئەو وەزارەتانەیە بۆ دابەشکردنی مووچە تا ئەوکاتەی خشتەی نوێی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لە هەردوو ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران پەسەند دەکرێت.
پەروەردەی شارەزور بۆ مامۆستایان: هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت
پێت پەروەردەی شارەزور بۆ مامۆستایان: هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکدەنگیدایە
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکدەنگیدایە
پەیوەنیدر