گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ لەكاتی گۆڕینی تایەی بارهەڵگرێك، جەگەكەی خلیسكاوە و ئۆتۆمبێلەكە بەسەریدا كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە لە وناچەی پیشەسازی قەزای کەلار پیشەوەرێک بەناوی عەلی محەمەد، تەمەن 25 ساڵ دانیشتوی ناحییەی ڕزگاری لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەرڵگردا جەگەکەی خلیسکا و ئۆتۆمبێلەکە بەسەریدا کەوت و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی411 شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیراوە.