لە سەرەتای هەفتەوە بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم بە نزیکەیی جێگیر بووە، ئەمڕۆ بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، ٢٠١ ملیۆن، ٦٥١ هەزار و ٩٧٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش تەنها ١٨ ملیۆن و ٩١٠ هەزاری بە نەقد بوو، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابروو نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٥٢ هەزار و ٣٠٠ دینار دابەزیوە.
دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، هاوکات بڕیاربوو لە ساڵی تازەوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە دینار ئەنجامبدرێت.