یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا



مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز نزیکبووەتەوە و به‌پێی حیساباتی فه‌له‌كناسیش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی شه‌عبانی ساڵی ١٤٤٥ كه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ ١٠ی ئادار مانگ ده‌بینرێت و به‌وه‌ش یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی ئاداری ئه‌مساڵ.

بەشێکی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پشت به‌ چاودێریكردنی بینینی مانگ ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سعودیه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان، جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربانیش.

پێشبینی ده‌كرێت وڵاتانی عه‌ره‌بی داوا له‌ هاووڵاتییان بكه‌ن له‌ ٢٩ی شه‌عبانی ١٤٤٥دا كۆچی، چاودێری بینینی مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی ٢٠٢٤ بكه‌ن، هاوكات دادگای باڵای سعودیه‌ دانیشتنی بینینی مانگ له‌ شاری هوتات سودایر (باكوری ڕۆژئاوای ڕیازی پایته‌خت) ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا داوای هاوكاری له‌ به‌ناوبانگترین دیده‌وانه‌كان ده‌كات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێترین میكانیزمی چاودێری فه‌له‌كی به‌كارده‌هێنن.

دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕێگه‌ی یاسایی و فه‌له‌كییه‌وه‌، بینینی مانگه‌كه‌ له‌ فه‌توای فه‌رمی گه‌لانی عه‌ره‌ب و ئیسلامییه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، دوای ئه‌وه‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌ست پێده‌كات.

به‌پێی پێشبینییه‌ فه‌له‌كییه‌كان مانگی پیرۆز بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ درێژ ده‌بێته‌وه‌، به‌ جۆرێك ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.

مەسرور بارزانی ستراتیژی قۆناغی داهاتووی ڕاگەیاند
پێت مەسرور بارزانی ستراتیژی قۆناغی داهاتووی ڕاگەیاند
چوار کەس لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
دوات چوار کەس لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر