بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە هەولێر ڕاگەیەندرا



پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە شارەکەدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئێران دێت، کە گیانلەدەستدانی ٤ کەسی لێکەوتەوە .

لە بڵاوکراوەیەکدا پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەکات،ن بەهۆی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون،

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکان بدات.

ئاماژە بەوەشدەکات، بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى ڕادەگەیەنین.

یەكەم بەشەخۆراكی 2024 دەستپێدەكات و لیستی خواردنەكان ئاشكراكرا
پێت یەكەم بەشەخۆراكی 2024 دەستپێدەكات و لیستی خواردنەكان ئاشكراكرا
شاندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتنە هەرێم
دوات شاندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتنە هەرێم
پەیوەنیدر