یەكەم بەشەخۆراكی 2024 دەستپێدەكات و لیستی خواردنەكان ئاشكراكرا



 

لە ساڵی 2023دا تەنها 10 بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش كرا و بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە سەرجەم پارێزگاكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە سەبەتەی یەكەمی بەشەخۆراك بۆ ساڵی 2024 دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی لە نووسراوێكدا بۆ بریكارەكانی خۆراك، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوشاری سلێمانی له بنکەی (261 تا 264) له سەبنێوە چوار شەممە 17/1/2024 بڕی پارهی داواکراو ڕادەست بكەن “ایداع” له صندوق بۆئەوەی سەبەتەی خۆراکی یەكەم بۆ مانگی 1/2024 یان بۆ دابگیرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر بریكارێكی خۆراك پارەكەی نەدات بەشەخۆراكی پێ‌ نادرێت و دەدرێت بە بریكاری دیكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هاوولاتیان لەماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكەیان، بەپێچەوانەوە دەگەڕێتەوە.

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی دابەشكردنی بەشەخۆراك لە ئاكرێ‌ لە نووسراوێكدا بۆ بریكارەكانی خۆراك، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، لیستی بەشەخۆراكی مانگی 1ی ئەمساڵی بڵاوكردۆتەوە، كە پێكهاتووە لە (برنج و شەكر و زەیت و نیسك و لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە).

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بریكارەكانی خۆراك دوكانەكانیان كراوە بێت و ئامادەی بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك و پاكوخاوێنی دوكانەكانیان بپارێزن بەتایبەتی لەم وەرزەدا، كە وەرزی بارانە.

شەماڵ عەبدولوەفا: کاتی هاتووە بچینە ژێر چەتری وصایەی نێودەوڵەتی
پێت شەماڵ عەبدولوەفا: کاتی هاتووە بچینە ژێر چەتری وصایەی نێودەوڵەتی
بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە هەولێر ڕاگەیەندرا
دوات بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە هەولێر ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر