ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینارەوە مامەڵەی پێوەکرا، لەچاو کردنەوەی بازاڕ دۆلار دابەزی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 153 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهات و نرخی دینار بەرزبووەوە،
هاوکات لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەراورد بە کردنەوەی بازار بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 350 دینار دابەزیوە،
هەرچەندە پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچوون کە دۆلار لەمساڵدا زۆر دابەێ و بگاتە خوار 145 هەزار، بەڵام تا ئەمڕۆش دۆلار هەر لە بەرزیدایە و هێشتا ئەو دابەزینەی تۆمار نەکردووە، ئەمە سەرەڕای هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار کە گیراونەتە بەر.