مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە



ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێری کرد، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە ، هاوخەمی وڵاتەکەشی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا و سەرۆک جۆ بایدن، ئەم هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەڕەشەی جدی وەردەگرن و هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەدەن.

مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەدا جەختمان لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە بێ پاساو و ناڕەوان و نابێ چیتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەم پەلامارانە بێ دەنگ بێت.

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

دوو شەپۆلی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت دوو شەپۆلی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەیوەنیدر