ڕێکخراوی جیهانی منداڵان، یونیسێف، ئەمڕۆ سێشەممە، کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵانی لە ئەنجامی بۆردومانەکانی شاری هەولێر لەلایەن ئێرانەوە شەرمەزارکرد.
ڕێکخراوەکە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X”،ڕایگەیاندووە، “یونیسێف شۆکی خۆی دەردەبڕێت لە کوژرانی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ لە هێرشەکەدا کە لە هەولێر، لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوویداوە. ”
ئاماژەی بەوەشکرد: یونیسێف هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی دژی منداڵان ئیدانە دەکات و هاوخەمی خۆشیان بۆ خێزانەکەیان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد، بەداخەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.