وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و هێزە كوردییەكان و هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەكرێن دژی داعش بە “تیرۆرست” وەسف دەكات و ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت بە پلانێك خاكی سوریا دابەش بكەن.
هاكات فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە وتارێكدا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، پەكەكە بەدرێژایی سنووری ئێران بوونی هەیە و لەناو خاكی ئێران كامپی هەیە و چالاكی دەكات.
ڕاشیگەیاندووە، “ڕێگە نادەین گرووپێكی تیرۆرستی كۆنتڕۆڵی باكووری سوریا بكات، چونكە دەیانەوێت بە پلانێك خاكی سوریا دابەش بكەن”.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پەكەكە ڕابگیرێن.