ئەمڕۆ سێشەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، ئیدانەی هێرشەکانی شاری هەولێری کرد و ڕایگەیاند، “هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەری و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراقە”.
سەرۆک کۆماری عێراق لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، “بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی شاری هەولێر دەکەین، کە ئاامنجی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە”.
د. لەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، “پرسەکان بە گفتوگۆی هاوبەشی بنیاتنەر چارەسەر دەکرێن، نەک لە ڕێگەی هێرشە سەربازییەکانەوە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری عێراق دروستدەکات”.