لە ئیستانبوڵ ١١ كەس بەتۆمەتی پەیوەندی هەبوون بە رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەستگیر كران.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویكردەوە “لە میانی هەڵمەتێكی هاوكاتدا، ١١ كەس بەتۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ رێكخراوە تیرۆریستییەكانی داعش، دەستەی تەحریری شام و قاعیدە لە ئیستانبوڵ دەستگیر كران”.
تیمە پەیوەندیدارەكانی ئاسایشی ئیستانبوڵ دوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەبارەی ئەو كەسانەی پەیوەندییان هەبووە بەو رێكخراوە تیرۆریستیانە و كەسانی نزیك لەو رێكخراوە تیرۆریستیانە، هەڵمەتێكی هاوكاتی بۆسەر ١١ ناونیشان لە حەوت ناوچەی ئیستانبوڵ ئەنجام دا.
لە میانی هەڵمەتەكەدا، ١١ هاووڵاتی بیانی دەستگیر كران.