نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هێرشە مووشەککیەکەی ئێران بۆ سەر هەولیر بە توندی ئیدانە دەکات و داوا دەکات پرسە ئەمنییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ چواشەممە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق “یونامی”، راگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی ئێران دەکەین بۆ سەر هەولێری هەرێمی کوردستان کە قوربانی مەدەنی لێکەوتەوە”.
یونامی دەڵێت: “پێویستە ئەو هێرشانەی کە سەروەری عێراق و سەلامەتی خاکەکەی پێشێل دەکەن ڕابگیرێن، ئیتر لە هەر لایەکەوە بکرێت”.
جەیشیکردووەتەوە کە دەبێت پرسە ئەمنییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
ئەم راگەیەندراوە دوای هێرشە مووشەکییەکەی دوێنی شەوی ئێران هات بۆ سەر هەولێر کە ژمارەیەك قوربانی لێکەوتەوە.